Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 06:14

هەرێمی کوردستان و ڕۆمانیا لە ڕێگەى ئاڵوگۆڕی کۆمپانیاییەوە سەرمایەسازی دەکەن

کوردستان TV
100%


 بڵند محەمەد مەولوود، بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، پێشوازیی لە پیتر کۆنستیانتین، کونسوڵی وڵاتی ڕۆمانیا کرد.

لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا کە بەڕێوەبەری کۆمپانیا بیانییەکان و کۆمپانیا نیشتیمانییەکان ئامادەی بوون، گفتوگۆ لە بارەی ئەو کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانەی کە لە هەرێمی کوردستان دەیانەوێت سەرمایەکانیان لە ڕۆمانیا بەگەڕ بخەن و بە پێچەوانەشەوە کرا.
  ‏
بۆ ئەم مەبەستە کونسوڵی ڕۆمانیا ئامادەییی تەواوی پێشان دا بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو کۆمپانیایانەی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان پشتگیری دەکرێن، بۆ ئەوەی چالاکیی بازرگانی و وەبەرهێنان لەو وڵاتە ئەنجام بدەن، هەروەها بەشداریپێکردنی کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەرانی کوردستان لە چالاکییە بازرگانییەکان و پێشانگا نێودەوڵەتییەکان و بە پێچەوانەوەشەوە.

لە لایەکیترەوە، بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان هەموو ئاسانکاری و پاڵپشتییەکی هەرێمی کوردستانی بۆ  چالاکییە بازرگانییەکانیەکان و وەبەرهێنەرانی ڕۆمانیا بۆ بەشداریکردن لە پێشانگا نێودەوڵەتییەکان لە هەرێمی کوردستان  و هاوکاریکردنیان بۆ دەربڕی، هەروەها داوای کرد هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ هێنانی کۆمپانیا ڕۆمانییەکان تا وەبەرهێنان لە سێکتەری کشتوکاڵ و تەندروستی و گەشتوگوزار بکەن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.