Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 20:08

ستافی نوێی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی ده‌ست به‌كاربوون

کوردستان TV
100%


راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ستافی نوێی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كاربوون.
راگه‌یاندنی لێژنه‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌م 13ی9ی2023،  به‌ئاماده‌بوونی موئه‌یه‌د مه‌غدید جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك و ئه‌ندامان له‌ لقی یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كانی هه‌ولێر و وه‌رزشوانان، دوای به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌فته‌كانی پێشوودا، ستافی نوێی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌ ده‌ست به‌كاربوون.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا، موئه‌یه‌د مه‌غدید جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی له‌ وتارێكییدا پیرۆزبایی خۆی و لێژنه‌ی ئۆلۆمپی و یه‌كێتییه‌ ناوه‌ندییه‌ وه‌رزشییه‌كان و وه‌رزشوانانی هه‌رێمی كوردستانی پێش كه‌ش به‌ ستافی نوێ له‌ سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامان له‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێر كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
راشگه‌یاندراوه‌، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا راشیگه‌یاند، پشتیوانی خۆمان بۆ نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێر و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی دیكه‌مان له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌، پاڵپشتیكاریان ده‌بین له‌ دابین كردنی بوودجه‌ی پێویست بۆیان به‌مه‌به‌ستی به‌رێوه‌چوونی كاروچالاكییه‌كانیان و  له‌ پێناو خزمه‌ت گه‌یاندن به‌ وه‌رزشوانی شاره‌كانی هه‌رێم.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه‌، هه‌ر له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا، زه‌ندی جه‌بار سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێر، سوپاسی ئاماده‌بووان و جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستانی كرد و رایگه‌یاند، پاڵپشتی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی بۆ ئێمه‌ كه‌ وه‌ك مه‌رجه‌عی باڵای وه‌رزشی هه‌رێمه‌ بۆ ئێمه‌ پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌ ده‌بێت و ئێمه‌ش له‌ خزمه‌تی وه‌رزشوانانی شاری هه‌ولێردا ده‌بین .
راشیگه‌یاند، وه‌رزێكی نوێ له‌ كاروچالاكییه‌كان له‌ سه‌ر ئاستی شاری هه‌ولێر له‌ ماوه‌كانی داهاتوو به‌ پاڵپشتی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و سوپاسی ته‌واوی ئه‌و وه‌رزشوانانه‌شی كرد كه‌ له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تییدا پاڵپشتیكاربوون له‌ پێناو سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه‌. 
 ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، له‌ كۆتاییدا، له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ چه‌پكه‌ گوڵ پێشكه‌ش به‌ ستافی تازه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێر كرا. 
جێگای ئاماژه‌ پێدانه‌،  هه‌ریه‌ك له‌ زه‌ندی جه‌بار به‌ سه‌رۆك و ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د به‌ جێگر و تارین سه‌رباز به‌ ئه‌ندام له‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێر ده‌ست به‌كار بوون.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.