پڕکردنەوەى فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوون لەلایەن هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانەوە بەردەوامە و تاکوو ئێستاش 19 هەزار و 545 خێزان فۆرمەکەیان پڕ کردووەتەوە.
ئهمرۆ پێنجشهم 14ی9ی2023، فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، پڕکردنەوەى فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوون لەلایەن هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانەوە بەردەوامە و تاکوو ئێستاش 19 هەزار و 545 خێزان فۆرمەکەیان پڕ کردووەتەوە،.
فهرمانگه ئاماژهی بهوهشكردووه، دابەشبوونی پڕکردنەوەى فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوون بەم شێوەیەیە: لە پارێزگاى هەولێر 8 هەزار و 140خێزان، پارێزگاى سلێمانی 6 هەزار و922، پارێزگاى دهۆک 2 هەزار و189 خێزان، پارێزگاى هەڵەبجە 208 خێزان، ئیدارەى سەربەخۆی ڕاپەڕین 208 خێزان، ئیدارەى سەربەخۆی گەرمیان 890 خێزان، ئیدارەى سەربەخۆی زاخۆ 411 خێزان، ئیدارەى سەربەخۆی سۆران 474 خێزان، پارێزگای دیارینەکراویش 103 خێزان.
ڕۆژی سێشەممە، 5ـى ئەیلوولی 2023، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە ڕێورەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوون و کاراکردنی فۆرمەکەی بە شێوەی ئۆنلاین، بۆ ھاووڵاتییانی کەمدەرامەت ڕاگەیاند و هاووڵاتییانیش دەستیان بە پرۆسەى پڕکردنەوە کرد.
پڕکردنەوەی فۆرمەکە تاکوو ڕۆژی 1 ى 12 ى 2023 بەردەوام دەبێت و هەر خێزانێكیش بە ناردنی داواکارییەکەی لە ڕێی ئەژماری تایبەت بە خۆی، تا کۆتاییی سیستەمەکە، دەسەڵاتی پێداچوونەوەی زانیارییەکانی هەیە. هەر لە ڕێی ئەو ئەژمارەشەوە توانای وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانی هەیە.
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.