Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 16:22

بوومەلەرزەیەك كوردستانی سووریای هەژاند

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بوومەلەرزەیەك پارێزگای حەسەكە-ی لە رۆژئاوای كوردستان لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا هەژاند، بەبێ ئەوەی زیانی گیانی لێبكەوێتەوە.
ناوەندی بومەلەرزەزانی یۆرۆ-دەریای ناوەڕاست ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە پارێزگای حەسەكە لە سوریا، بە قوڵایی 10 كیلۆمەتر ڕوویداوە.
دانیشتوانی شاری حەسەكە هەستیان بە بوومەلەرزە كردووە، بەڵام لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزەیەی كە شارەكەی گرتەوە هیچ زیانێكی ماددی و مرۆیی تۆمار نەكراوە.
شایانی باسە لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوودا بوومەلەرزەیەكی وێرانكەر لەباكووری سوریا روویداو، كە بەهۆیەوە نزیكەی شەش هەزار كەس گیانیان لەدەستدا، جگە لەوەی سەدان كەسیش برینداربوون. 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.