Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 06:00

موژدەیەک بۆ وەرگیراوانی خوێندنی باڵا ماستەرو دکتۆرا لە ناوخۆی کوردستان

کوردستان TV
100%


ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌م 13ی9ی2023، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پێشوازی لە ژمارەیەک لە وەرگیراوانی ماستەرو دکتۆرا کرد.
لەو دیدارەدا تاوتوێی ھەنگاوەکانی وەرگرتن و پێدانی مۆڵەتی خوێندن و کارکردن لەسەر ناونیشانە زانستی و پێویستییەکان و چارەسەریەکانی کرد و لەپێناو پشتیوانیکردنی پێگەیاندنی ئەکادیمی و بەرژەوەند گشتی و خزمەتکردنی مامۆستایانی ئایینی، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بڕیاریدا بە پێدانی مۆڵەتی خوێندن بۆسەرجەم وەرگیراوانی ماستەرو دکتۆرا لەزانکۆ حکومیەکانی ھەرێمی کوردستان ئەگەر لەدەرەوەی پلانیش بێت، بۆئەمەش بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی ڕاسپارد بەگرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.