Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 07:04

په‌یمانگه‌ی پیشه‌یی له‌ هه‌ولێر بۆ قوتابییانی پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ڕایگه‌یاند كه‌ په‌یمانگه‌ی پیشه‌یی هه‌ولێر بۆ قوتابییانی پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ خوێندن تێیدا بۆ ماوه‌ی 5 ساڵه‌ و به‌ زمانی ئینگلیزییه‌.

وەزارەتی پەروەردە ڕایگه‌یاند: پەیمانگەی پیشەیی ھەولێر (5 ساڵی) بە خوێندنی زمانی ئینگلیزی لە پارێزگای هەولێر ده‌كرێته‌وه‌ بۆ قوتابییانی دەرچووی پۆلی 9ی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی (2022- 2023).

ڕاشیگه‌یاند: قوتابییانی دەرچووی پۆلی 9ی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی (2022- 2023) دەتوانن بە شێوازی ئۆنلاین لە رێگەی ئەم لینکە داواکارای پێشکەش بکەن تا رۆژی 21ـی 9ـی 2023 کاتژمێر2ـی نیوەڕۆ بە گوێرەی ئەو مەرج و پێوەری ئاماژەی پێکراو.

مەرج و پێوەرەکان لە پەیمانگەكه‌ به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:-

1- پێشکەشکار پێویستە دەرچووی ساڵی خوێندنی 2023-2024 بێت لە (خوێندنی رۆژ) .

2-  وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزترین كۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزی پۆلی 9ی بنەڕەتی دەبێت.

3- منداڵانی مامۆستایانی ئەم پەیمانگە نوێییە ئەگەر دەرچووی پۆلی 9ی بنەڕەتی بن و داواکاری پێشکەش بکەن، دەبەخشرێن لە مەرجەکانی وەرگرتن.

4-  80 قوتابی وەردەگیرێن بە ڕەچاوکردنی خاڵی سێەمیشەوە.

5- قوتابی پێشكەشكار لەھەر بەشێك وەربگیرێت مافی گۆڕینی بەشەكەی نابێت.

 خوێندنی پەیمانگە بریتی دەبێت لەم بەشانەی خواره‌وه‌:-

- گرووپی بەشی كۆمپیوتەر (كۆمپیوتەر، ئای تی).

- گرووپی بەشی دیزاین (گرافیك دیزاین، ئینتریر دیزاین).

- گرووپی بەشی بازرگانی (ژمێریاری، بازاڕ و بازاڕكردنی ئۆنلاین).

- گرووپی بەشی گەشتوگوزار و میوانداری (كارگێڕی ھوتێل، چێشتخانە و خزمەتگوزاری ژوور، چێشتلێنانی رۆژئاوایی و ڕۆژھەڵاتی و شیرنەمەنی).

هاوکات لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، پرۆگرامەكانی بەشەکانی ئاماژەپێکراو لە ساڵی دووەمی خوێندن دەست پێ دەكات، هەروەها  قوتابی پێشكەشكار لەو ماوەیەی ئاماژەی پێکراوە مافی پێشكەشكردنی ھەیە بە كۆد و پاسۆردی خۆی (کە پێشتر لە قوتابخانەکەی وەریگرتووە بۆ قوتابخانەی ئەلیکترۆنی ئی-وانە )) دەتوانێت داخلی سیستمی (E-Parwarda) ببێت و بە ئارەزووی خۆی یەكێك لە بەشەكان ھەڵدەبژێرێت و دواتر تەنیا كلیك لەسەر ئایکۆنی ناردن دەكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.