Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 15:17

سوودی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌مڕۆ له‌نێوان دامه‌زراوه‌ی داراییی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان واژوو كرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بـە سـەرپەرشـتـی مه‌سرور بارزانی سـەرۆکـی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕێـکـکـەوتـنـامـەیـەك له‌نـێـوان دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان و دامـەزراوەی دارایـی نـێـودەوڵـەتـی واژوو کـرا.

ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ له‌لایه‌ن د. مـحـەمـەد شـوکـری سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان و خـەواجـە ئـافـتـاب بـەڕێـوەبـەری گـشـتـیی ھـەرێـمـی دامـەزراوەی دارایـی نـێـودەوڵـەتـی IFC ی لـە ڕۆژھـەڵاتـی نـاوەڕاسـت واژوو کـرا.

لای خۆیه‌وه‌ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان سووده‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ بـە نـاوی ڕێـککـەوتـنـی هـاوکـاری Agreement Cooperation ـە و له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: دەسـتـپـێـکـی کـاری هـابـەشـە بـۆ پـاڵـپـشـتـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـانـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان کـە گـریـنـگـی بـە چـارەسـەرکـردنـی بـەربـەسـتـە بـنـەڕەتـیـیـەکـان دەدات بـۆ زیـادکـردنـی قـەبـارەی وەبـەرھــێـنـانـی بـیـانـی لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان.

ڕاشیگه‌یاند: رێـککـەوتـنـامـەکـە وێـرای سـوودی ئـابـووری و دارایـی بـۆ کـوردسـتـان، ھـاوکـات یـارمـەتـیـدەر دەبـێـت لـە ڕێـگـەی دامـەزراوەکـە و کـار لـەسـەر پـرۆسـەی پـەسـەنـدکـردن و پـێـدانـی مـۆڵـەت بـکـات کـە دەتـوانـێـت پـەسـەنـدکـردنـی پـرۆژەی وەبـەرھــێـنـان خـێـراتـر و مـتـمـانـە پـێـکـراوتـر بـکـات.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئـامـانـجـێـکـی دیـکـەی ڕێـککـەوتـنـەکـە پـەرەپـێـدانـی شـێـوازی سـیـسـتـەمـاتـیـک و ئـامـانـجـدارتـر بـۆ ڕاکـێـشـانـی وەبـەرھـێـنـەرانـی بـیـانـی بـۆ ھـەرێـمـی کـوردسـتـان، لـەھـەمـانـکـاتدا ھـاوکـاریـش دەبـێـت بـۆ بـنـیـاتـنـانـی تـوانـا مـرۆیـیـەکـان و ھـاوکـاری تـەکـنـیـکـی لـە ڕێـگـەی مـەشـق و ڕاھـێـنـان بـە فـەرمـانـبـەرانـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان و گـشـت فـەرمـانـبـەرانـی فـەرمـانـگـە و دامـەزراوەکـانـی مـیـری.

دامـەزراوەی دارایـی نـێـودەوڵـەتـی IFC ئـەنـدامـی گـرووپـی بـانـکـی جـیـھـانـیـیـە و کـار دەکـات بـۆ گـەشـەپـێـدانـی کـەرتـی تـایـبـەت و بـازاڕە تـازە پـێـگـەیـشـتـووەکـان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.