Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 17:26

ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان سەرۆکی حکوومەت و وەزیری دەرەوەی نەمسا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکووومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەلکساندەر شالنبێرگ وەزیری دەرەوەی نەمسا (ئۆستریا) کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت ئامادەی بوو، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و نەمسا تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی حکوومەت و خەڵکی نەمسای کرد بۆ پشتگیری خەڵکی کوردستان لە قۆناخە جیاوازەکاندا، هه‌روه‌ها خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ نەمسا لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.

وەزیری دەرەوەی نەمسا ئاماژەی بەوە دا کە هاتنیان بۆ هەرێمی کوردستان بۆ جەختکردنەوەیە لە سەر دۆستایەتییان لەگەڵ خەڵکی کوردستان و بۆ برەودانە بە پەیوەندی لە مێژینە.

تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕالی و گرنگیی پاراستن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، هەردوولا جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و پێویسیی بەهێزکردن و پتەوکردنی سیستەمی فیدراڵی لە عێراق و سوودوەرگرتن لە ئەزموونە سەرکەوتووەکانی فیدرالیزم لە جیهان و ئەوروپا و لەنێویشیاندا نەمسا کردەوە.

ڕووبەڕووبوونەوە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوا لە سەر عێراق و هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.