Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 02:04

سەرۆک بارزانی جەخت لە یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکانی کورد دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان جەختی لە یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکانی کورد کردەوە.

سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی 09ـی 2023 لە سەڵاحەدین پێشوازی لە شاندێکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان (PSK) بە سەرۆکایەتیی بایرام بۆزیەل سەرۆکی گشتیی پارتەکە کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا و سەرۆکی گشتیی پارتی سۆسیالیستی کوردستان کورتەیەکی لەبارەی ڕەوشی لایەنە سیاسییەکانی کوردی لە تورکیا خستەڕوو.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی جەختی لە یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکانی کورد کردەوە و هیوای خواست چارەسەری ئاشتیانە و دوور لە توندوتیژی بۆ خەباتی گەلی کورد لە تورکیا بدۆزرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.