Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 18:01

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی نەمسا و شاندی یاوەری دەکات

کوردستان TV
100%


ڕۆژی چوارشەممە 13ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەلێکساندێر شۆلێنبێرگ وەزیری دەرەوەی نەمسا کرد.

لە دیدارەکەدا پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان وڵاتی نەمسا و عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕێگەکان بۆ فراوانترکردنی ئەو پەیوەندییانە تاوتوێ کرا. لەو دیدارەدا وەزیری دەرەوەی نەمسا جەختی لە بایەخپێدانی وڵاتەکەی بۆ پاڵپشتیی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان و وەبەرهێنان کردەوە.

پەیوەست بە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێریش سەرۆک بارزانی جەختی لە دیالۆگ وەک ڕێگەچارەی کێشەکان لەسەر بنەمای هاوسەنگی و شەراکەت و تەوافوق بە پشتبەستن بە دەستوور کردەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.