Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 09:17

لە دهۆك سێ حاڵەتی كۆلێرا تۆماركران

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئەیلولی 2023 بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای كرد كە سێ حاڵەتی كۆلێرا لە دهۆك تۆماركران .
ئەڤرەسیاب مووسا ،بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: دوای ئەنجامدانی پشكنین دەركەوتووە كە سێ كەس لە سنووری پارێزگای دهۆك تووشی نەخۆشی كۆلێرا بوونە، هەروەها 50 كەسی دیكەش گومانیان لێدەكرێت تووشی هەمان پەتا بووبن.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆك گوتیشی: ئەو سێ كەسەی تووشی كۆلێرا بوونە، چارەسەریان وەرگرتووە و رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.
ئەڤرەسیاب مووسا ئاماژەی بەوەشدا كە لیژنەیەكیان پێكهێناوە و رێنمایی نوێ بۆ خواردنگەكان و بازاڕ دەردەكەن و ئەو شتانەی كە هۆكارن بۆ تووشبوون بە كۆلێرا قەدەغەی دەكەن .
راشیگەیاند:ئاوی پیس یەكێكە لە هۆكارەكانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكەو  بۆیە دەبێ هاووڵاتییان ئاوی پاك بخۆنەوە و بەكاری بێنن.
شایانی باسی هەفتەی رابردوو سامان بەرزنجی،وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەدواداچوون بۆ تووشبووانی كۆلێرا لە سلێمانی كردو لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا رایگەیاند: 117 حاڵەتی كۆلێرا لەسلێمانی تۆماركراوە و هۆكاری سەرەكی تووشبوون بە پەتا-كەشی بۆپیسبوونی ئاوی خواردنەوە گەڕاندنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.