Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 08:39

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لە دەستدا

کوردستان TV
100%

رووداوێكی هاتووچۆ گیان له‌ ده‌ستدانی لێكه‌وته‌وه‌.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئه‌مرۆ چوارشه‌م 13ی9ی2023 بڵاویكرده‌وه‌، لە ڕێگای پشتێنەی شاری کەلار لەڕووداوێکی هاتووچۆدا لەجۆری پێکدادان کەسێک گیانی لە دەستدا.
هاتووچۆی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (مارسیدس ئەکترۆز بارهەڵگر - نیسان سەنترا) لە سەر ڕێگای پشتێنەی شاری کەلار، شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سەنترا بەسەختی برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار گیانی لە دەستدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.