ئه‌مشه‌و هاووڵاتییان سنووری میحوه‌ری خازر گوێیان له ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆر بووه و بووه‌ته جێگه‌ی دڵه‌ڕاوكێیان، بۆ زانینی هۆكاری ته‌قه‌كان (كوردستان تیڤی) په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی میحوه‌ره‌كه‌وه كردووه.
لای خۆیه‌وه لیوا عه‌زیز وه‌یسی به‌رپرسی میحوه‌ری خازری پێشمه‌رگه له‌باره‌ی ده‌نگه‌كان گوتی: ته‌قه‌كان به‌شێك بووه له نمایشی فلیمێكی دۆكۆمێنتاری و پێویست بووه له دیمه‌نێكدا ئه‌مشه‌و ته‌قه بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: كاری وێنه‌گرتنی فیلمه دۆكۆمێنتارییه‌كه ماوه‌ی دوو رۆژه له میحوه‌ری خازر به‌رده‌وامه و ئه‌مشه‌و وه‌ك به‌شێك له فلیمه‌كه و بۆ چه‌ند دیمه‌نێك ته‌قه كراوه.
لیوا عه‌زیز وه‌یسی به‌رپرسی میحوه‌ری خازری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پێویست به دڵه‌ڕاوكێ و ترسی هاووڵاتییانمان ناكات و ته‌قه‌كان ته‌نیا نمایش بوونه بۆ فیلمه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.