په‌رله‌مانتارانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی واژوو به مه‌به‌ستی فشارخستنه سه‌ر حكوومه‌تی فیدڕالی ده‌ست پێ كردووه بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
سیپان شێروانی په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئێستا لەنێو هۆلی پەرلەمانی عێراق لەژێر چاودێری د. شاخەوان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، خەریكی كۆكردنەوەی واژووین بۆ ئەوەی پەرلەمانی عێراق بەپەلە ڕێكاری پێویست بگرێتەبەر و فشار لە حكوومەتی فیدرالی بكات بۆ چارەسەری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كە 3 مانگە نەنێردراوە.
ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا 96 واژوومان بۆ ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كۆكردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: جێگەی خۆیەتی سوپاسی سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان و هەندێك لە فراكسیۆینە عێراقییەكان بكەین كە له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا به‌شداربوونه و واژوویان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كردووه.
سیپان شێروانی په‌رله‌مانتاری پارتی دڵنیاییشی دا كه هەرچی پێویست بێت بۆ وەرگرتنی مافی مووچەخۆرانی هه‌رێمی كوردستان دەكەن. جه‌ختیشی كرده‌وه كه دڵنیابن ئەم دۆخە خراپە بەمشێوازە بەردەوام نابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.