Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 08:14

نرخی نه‌وت بۆ سه‌رووی 91 دۆلار به‌رز بووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان زیاتر به‌رزبووه‌وه‌ و بۆ سه‌رووی 91 دۆلار هه‌ڵكشا.

نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌ڕێژه‌ی 0.65% به‌رز بووه‌وه‌ و ئێستا به‌ 91.23 دۆلاره‌.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌ڕێژه‌ی 0.77% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك له‌مجۆره‌ی نه‌وت به‌ 87.96 دۆلاره‌.

به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌م دواییانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بڕیاره‌كه‌ی هه‌ردوو وڵاتی سعوودییه‌ و ڕووسیاوه‌ هه‌یه‌ كه‌ بڕیاریاندابوو رۆژانه به‌رهه‌مهێنانیان بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.