شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ڕایگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كرێ سبه‌ی چوارشه‌م له هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان باران ببارێت.
محه‌مه‌د كه‌لاری شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: به‌هۆی كاریگه‌ری نزمهپاڵهپستۆیهكی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و شۆڕبوونه‌وه‌ی هه‌ندێك هه‌وری باراناوی بۆ خاكی هه‌رێم، سبه‌ی چوارشه‌م ئه‌گه‌ری هه‌ندێ بارانبارین هه‌یه.
ڕاشیگه‌یاند: بارانبارینه‌كه زیاتر ناوچه‌كانی سنووری باڵه‌كایه‌تی و سۆران و پیرمام و ناوچه شاخاوییه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌گرێته‌وه.
محه‌مه‌د كه‌لاری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه كاریگه‌ری شه‌پۆڵه بارانبارینه‌كه تا كاته‌كانی نزیك خۆرئاوابوون به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به پله‌كانی گه‌رماش، شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی جه‌ختی كرده‌وه كه سبه‌ی چوارشه‌م پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان 1 پله به‌رز ده‌بنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.