Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 09:28

ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی لافاوەكەی لیبیا گیانیان لەدەستداوە 3000 كەسی تێپەڕاند

کوردستان TV
100%

وەزیری تەندروستیی حكوومەتەكەی ڕۆژهەلاتی لیبیا، رایگەیاند: ژمارەی ئەو كەسانەی لە كارەساتی لافاوەكەی ڕۆژهەڵاتی وڵاتدا گیانیان لەدەستداوە سێ هەزار كەسی تێپەڕاندووە.
عەبدولجەلیل، وەزیری تەندروستیی حكوومەتەكەی ڕۆژهەلاتی لیبیا باسی لەوە كرد كە ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی لافاوەكەوە گیانیان لەدەستداوە سێ هەزار كەسی تێپەڕاندووە و زۆرینەشیان لە شاری دێرنەن.
وەزیری تەندروستیی ئەوەیشی خستەڕوو كە پێشبینی دەكەن هەزاران كەس لەو كارەساتەدا بێسەروشوێن بووبن.
شایانی باسە بڕی ئەو بارانەی كە لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا باریوە، بەرزترین بڕی بارانە لە ماوەی 40 ساڵدا باریبێت.
گەردەلوولی 'دانیاڵ' كە دەریای سپی ناوەڕاستی گرتووەتەوە، كاریگەریی كردووەتە سەر شارەكانی بنغازی، بەیدا، مەرج، سوسی و دێرنە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.