سەندیكای ئابووریناسی كوردستان راگهیاندراوێكی لەبارەی نەناردنی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقی فیدڕاڵهوه بڵاوكردهوه.
ئهمڕۆ سێشهم 12ی9ی2023، سهندیكای ئابووریناسی كوردستان بڵاویكردهوه، هەرێمی كوردستان كیانێكی دەستوورییە و بەپێی یاسا ئەرك و ماف و شایستە داراییەكانی لەناو ئەو چوارچێوەیەدا بۆ دیاریكراوەو، دەبێت وەكو هەرێمێكی فیدراڵی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت، بەتایبەتی بابەتی بودجە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، كە بەهیچ شێوەیەك نابێت تێكەڵی گەمەی سیاسی بكرێت و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكرێنە قوربانی ململانێ سیاسییەكان.
راشگهیاندراوه، ئێمه له سهندیکای ئابووریناسی كوردستان دژی سیاسەتی جیاكاری و جێبەجێ نەكردنی دەستوور و یاسای بودجەی عێراق و خۆدزینەوەی بەڵێنەكانین، كە لەئێستادا دوور لە بەرژەوەندی هاوبەش و دەستوور و یاسا؛ كەمینەیەكی ناو حزب و لایەنە سیاسییەكانی عێراق و كەسانێكی ناو حكومەتی عێراق پەیڕەوی دەكەن، مووچە و قووتی خەڵكیان كرووەتە كارت و فشارێكی سیاسی بۆ ئەجیندەو مەرامی دژ بەكورد بەكاردەهێنرێت.
سهندیکای ئابووریناسی كوردستان ئاماژه بهوهشدهكات، بڕین و نەناردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق و لەو بڕەش بەشێكی سەرەكی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە و لەلایەن حكومەتی فیدراڵی عێراقەوە تێكەڵ بە گەمەیەكی سیاسی كراوە، ئەمە جگە لە سهپاندنی گهمارۆ و برسیكردنی خەڵكی كوردستان هیچ واتایەكی دیكە ناگەیەنێت، ئێمە وەكو سەندیكای ئابووریناسی كوردستان لەكاتێكدا پاڵپشتی هەموو دانوستان و گفتوگۆو لێكتێگەیشتنێكی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدراڵی دەكەین.
سهندیکای ئابووریناسی كوردستان راشیگهیاندووه، داوا لە حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستانیش دەكەین هەموو هێزو توانای خۆیان یەك بخەن و تەبا و یەكگرتوو بن لەبەرامبەر پاراستنی ماف و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان و هەوڵەكانیان بۆ زامنكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان یەكبخەن، رێگا نەدەن كەسان و گرووپێك بۆ جێبەجێكردنی مەرام و بەرژەوەندی تایبەت بە خۆیان زیان بە مووچە و قووتی خەڵكی كوردستان بگەیەنن و هەڕەشە لە سەر قەوارەی هەرێمی كوردستان بكەن و، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و عێراقیش بەشێواز و پیلانی جۆراوجۆر پشێوێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.