Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:45

حکومەتی هەرێم یەکێک لە پرۆژە گەورەکانی دابینکردنی ئاوی پاک لە ئاکرێ جێبەجێ دەکات

کوردستان TV
100%


کابینەی نۆیەم بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتییان، لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی کەمئاوی لە چەندین ناوچەى هەرێمی کوردستان بەردەوامە. یەکێک لەو پرۆژانەش پرۆژەى ئاوی ئاکرێ ـیە، کە لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، 109 ملیار دینارى بۆ تەرخان کراوە.

پرۆژەی ئاوی ئاکرێ یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژی و گەورەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان کە لەسەر زێی گەورە دروست دەکرێت و ئاوی پاک بۆ دانیشتووانی ئاکرێ و گوندەکانی دەوروبەری دابین دەکات و گرفتی کەمئاویی سنوورەکە بنبڕ دەکات.

کارکردن لە پرۆژەکە دەستی پێ کردووەتەوە؛ بە درێژاییی 114 کیلۆمەتر بۆری ڕادەکێشرێت و بڕیارە لە ماوەی چواردە مانگدا تەواو بکرێت. پرۆژەکە بە سوودوەرگرتن لە ئاوی سەرزەوی، لە ڕۆژێکدا 72هەزار مەتر سێجا ئاوی پاک بەرهەم دەهێنێت.

هاوار حەمەئەمین، بەڕێوەبەری پرۆژەی ئاوی ئاکرێ، لەوبارەیەوە بە فەرمانگەى میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "لە کابینەى نۆیەمدا، چەندین پرۆژەى ستراتیژی لەسەر ئاستی هەرێم جێبەجێ کراون، بەشێکیشیان پلانیان بۆ دانراوە جێبەجێ بکرێن؛ پرۆژەى ستراتیژیی ئاوی ئاکرێ، لە لایەن سەرۆکی حکومەتەوە بەدواداچوونی بۆ کراوە و پاڵپشتیی بەردەوامبوونی پرۆژەکەى کردووە، تا ئاوی پاکژ بۆ خەڵکی دەڤەرى ئاکرێ و دەوروبەری دابین بکات."

خەرجیی ساڵانەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە لە هەرێمی کوردستان 552 ملیار دینارە؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە لە ڕێگەی 81 پرۆژە و 5،787 بیر، دوو ملیۆن و 784 هەزار و 606 مەتر سێجا ئاوی پاک بۆ هاووڵاتییان دابین دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.