فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە سەردانی تارانی پایتەخت دەكات ، لە هەمان كاتدا پێشبینی دەكات ئێران پەنا بۆ بەكارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر پارت و رێكخراوە ئۆپۆزسیۆنەكانی وڵاتەكەی نەبات.
ئەم لێدوانەی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا نەمساییەكەی ئەلێكساندەر چالنجەر هات كە ئێستا بەسەردانێك لە بەغدایە .
هەروەها وەزیری دەرەوەی عێراق ،جەختی لەوەش كردەوە كە پەیوەندی ئێران و عێراق بەهێز و فراوانە،
بەڵام ئەمە بە مانای ئەوە نییە كە هەندێك كێشە لە نێوان هەردوو وڵاتدا نییە، بەڵكو ئەم كێشانە لە ڕێگای دانوستانەوە مامەڵە دەكرێن .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، مەسەڵەی بوونی پارت یان رێكخراوە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران لە هەرێمی كوردستانی عێراق، دەگەرێتە بۆ 40 یان 50 ساڵ لەمەوبەر.
راشیگەیاند: بەپێی دەستووری عێراق، رێگا بەهیچ گرووپێك و یان هەر لایەنێكی غەیرە عێراقی نادرێت هێرش بكاتە سەر وڵاتانی دراوسێ.
سبەی وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی تاران دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.