Erbil 8°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 07:01

بڕیاردرا.. له‌ هه‌ولێر چه‌ندین پڕۆژه‌ی نوێ له‌ گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن

کوردستان TV
100%

پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه‌ بڕیاریانداوه‌ له‌ سەرجەم گەڕەک و کۆڵان و شەقامەکانی شاری هەولێر خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان ئەنجامبدرێن و ڕێگاکانیش چاک بکرێنەوە.

پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لە چوارچێوەی گەیاندنی خزمەتگوزاری و دەستی ئاوەدانی، بە گوژمەی (30 ملیار دینار) دەرخستە بۆ چەندن پڕۆژەی خزمەتگوزاریی جیاجیای گەڕەکەکانی شاری ھەولێر ئامادە کراوە، هه‌روه‌ها لەماوەی ڕابردووشدا بە گوژمەی (10 ملیار دینار) چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی جێبەجێکراون.

ڕاشیگه‌یاند: بەشێک له‌و پڕۆژانه‌ ئێستا لە قۆناغی جێبەجێ کردندان و بەشێکی تریشیان لەتەندەرینە لە پارێزگای هەولێر لەسەر داھاتی 15%ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر جێبه‌جێ ده‌كرێن.

له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ جێبه‌جێكردندان، پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: یه‌كێك له‌ پڕۆژه‌كان تەواوکردنی لووپی شەقامی 120 مه‌تری سه‌ر ڕێگه‌ی مەخموور و دروستکردنی باخچەیه‌، هه‌روه‌ها یەکەم جاریشە لە ھەولێر پڕۆژەی دانانی ڕێڕەوی ھاتوچۆ بۆ نابینایان لە چواردەوری بازاڕی ھەولێر دادەنرێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پلان داڕێژراوە بۆ سەرجەم گەڕەک و کۆڵان و شەقامەکانی هەولێر، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان ئەنجامبدرێت و ڕێگاکانیش چاک بکرێنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.