وه‌زاره‌تی ناوخۆی مه‌غریب ئه‌مڕۆ دووشه‌م دوایین ئاماری قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی ڕابردووی وڵاته‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ژماره‌ی قوربانییه‌كان زیاتر له 5 هه‌زار كه‌سه.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاند: دوایین ئاماری بوومه‌له‌رزه‌كه بریتییه له گیانله‌ده‌ستدانی 2681 كه‌س و برینداربوونی 2501 كه‌سی تر.
ڕاشیگه‌یاند: هاوكارییه‌كانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی به‌ریتانیا، ئیسپانیا، قه‌ته‌ڕ و ئیماڕاتمان قبووڵ كردووه، له ئه‌گه‌ری پێداویستی هاوكاری له چه‌ند وڵاتێكی تریش وه‌رده‌گرن.
رۆژی هه‌ینی ڕابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7 پله‌ی ڕێخته‌ر له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵاتی مه‌غریب ڕووی دا، چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش ناوچه‌ی حه‌وز بوو.
پێشبینی ده‌كرێ ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه له‌و ڕێژه‌یه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه هێشتا زیاتر بێت به‌هۆی به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌ته‌كانی گه‌ڕان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ته‌ندروستی و به‌رگریی شارستانییه‌وه.
رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردووش دیوانی شاهانه‌ی مه‌غریب به فه‌رمی ماته‌مینی نیشتمانی بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ ڕاگه‌یاند و سه‌رجه‌م ئاڵاكانی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كان هێنایه خواره‌وه وه‌ك ماتهمینییهك بۆ قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.