Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 08:31

نوێترین لێدوانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

لەدوای پەسەندکردنی یاسای بوودجەی عێراق، حکوومەتی فیدراڵی ئامادە نەبووە تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەک ئەوەی لەنێو بوودجەدا هاتووە، بیدات و گوتەبێژی حکوومەتیش دەڵێت "دەبوو ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەکوو ناوچەکانی دیکەی عێراق مووچەکانیان وەرگرتبا".

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەوە گوتی "906 ملیار دینارمان بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێویستە و نەدەبوو حکوومەتی فیدراڵی ئەو بابەتە تێکەڵی هیچ بابەتێکی دیکە بکات".

ئەوەشی گوت "دەبوو وەکو ناوچەکانی دیکەی عێراق کە ئێستا مووچەی مانگی ئەیلوول وەردەگرن، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و ئەوانیش مووچەکانیان وەرگرتبا نەوەک لە چاوەڕوانیدا بمێننەوە".

لەبارەی ئەو 500 ملیار دینارەی کە بۆ سێ مانگ بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی "حکوومەتی فیدراڵی چەندین مانگی دیکەی ئەمساڵیان لەنێو پلانەکانیان لاداوە و باسیان نەکردووە، هەروەها نەشیان گوتووە بۆ ئەو چەند مانگە هەقی هەرێمی کوردستان چەند بووە".

لەپێناو دابینکردنی شایستە داراییەکانی هاووڵاتییان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن و دانووستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی ئامادەیە و لەبارەی نەوت و داهاتی ناوخۆشەوە وردەکاریی تەواوی داوەتە حکوومەتی فیدراڵی.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە ڕایگه‌یاند "هیواخوازین بە هەرجۆرێک بێت، پێداچوونەوە بەو ژمارانە بکرێت کە باس دەکرێن و پێداچوونەوە بەو بڕیارانەش بکرێت کە بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەدرێن".

حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی سەرجەم پرسیارەکانی حکوومەتی فیدراڵی لەبارەی داهاتە نەوتی و ناونەتییەکان داوەتەوە و لە بەرامبەر ورووژاندنی هەر پرسیارێکی دیکەش، گوتەبێژی حکوومەت دەڵێت "کات کوشتنە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.