Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 08:39

بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر به‌ گوڕی 6 پله‌ی ڕێخته‌ر ڕووی دا

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ كه‌ناراوه‌كانی وڵاتی ئه‌ندۆنیسیا ڕووی دا.

ناوه‌ندیی بوومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌وروپی ڕایگه‌یاند كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كاتژمێر 15:51 خوله‌ك له‌ دووری 39 كیلۆمه‌تر له‌ باكوری دوورگه‌ی تیرنات له‌ ئه‌ندۆنیسیا ڕوویداوه‌ له‌ قوڵایی 163 كم.

ڕاشیگه‌یاند كه‌ گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌هێز بووه‌ بۆته‌ هۆی دروستبوونی ترس و دڵه‌ڕاوكێی هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌.

لای خۆشییانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ندۆنیسیا تا ئێستا بوونی زیانی گیانی و ماددیبه‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.