ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕاگه‌یه‌نراوێكی ڤیدیۆیی سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كی رۆژی هه‌ینی 1ی ئه‌یلوولی ڕابردوو له شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی له راگه‌یه‌نراوه ڤیدیۆییه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ته‌قینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن كه‌سێك به‌ناوی زیاد جه‌لیل خه‌ڵه‌ف ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ری ئازادی سه‌ر به په‌كه‌كه ئه‌نجامدراوه.
زیاد جه‌لیل خه‌ڵه‌ف كه دانیشتووی ناحییه‌ی ته‌كییه‌ی سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له سنووری پارێزگای سلێمانییه، رۆژی 1ی ئه‌یلوولی رابردوو به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه هاتۆته هه‌ولێر و هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ش چووه‌ته‌وه ته‌كییه.
تاوانباره‌كه به‌پێی فه‌رمانی دادگه به مادده‌ی دووه‌م له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه و داوا له لایه‌نی په‌یوه‌نداری سلێمانی كراوه بۆ ده‌ستگیركردن و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی به ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێر تا ڕووبه‌ڕووی یاسا بكرێته‌وه.
له ڕێگه‌ی (ئه‌م لینكه‌وه) ڤیدیۆی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی شاری هه‌ولێر ببینه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.