ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی عەرەبستانی سعوودی بە سەرۆکایەتی سەعد ئەلشەهرانی بریکاری وەزارەتی وەبەرهێنانی ئەو وڵاتە کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سعوودی لە بواری برەودان بە وەبەرهێنانی سعوودی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و سعوودیە، کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە خستەڕوو.
بریکاری وەزارەتی وەبەرهێنانی عەرەبستانی سعوودی خواستی پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنەی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی گەشتوگوزار و کشتوکاڵ و وەبەرهێناندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.