Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 09:18

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق دەكات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 11ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد كازم ئال سادق باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق سوپاسی سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستانی كرد بۆ پێشكەشكردنی ئاسانكاری و خزمەتگوزاری بۆ زیارەتكارانی ئێرانی و جەختیشی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كردەوە.

بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و پێویستیی چارەسەربوونی كێشەكانی نێوان هەردوولا تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.