Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 09:04

شاخەوان عەبدوڵا دوا وادە دیاری دەکات: تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناردنی مووچە دەوەستین

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوا وادە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دیاری دەکات و دەڵێت، تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناردنی مووچە دەوەستین.

شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند:هەموو بژاردەکان کراوەن, لە ڕۆژی شەممە 09ـی 09ـی 2023 لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان لەگەل خوشک و برایانم لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان جگە لە نەوەی نوێ بڕیارمان دا کۆمەڵێک هەنگاو بگرینەبەر بۆ دابینکردنی مووچەی خەڵکی کوردستان و دانانی سنوورێک بۆ برسیکردنی خەڵک، بۆیە ڕۆژی شەممە هەنگاوی یەکەمی کێشەکەمان بردە پەرلەمان و هاوسۆزییەک دروست بوو و کۆمەڵێک بڕیار درا.

ڕاشیگەیاند: هەر ئێوارەی هەمان ڕۆژ و لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەگەڵ د. فوئاد حوسێن و بەڕوونی داوامان کرد دەبێت سنوورێک بۆ نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابنرێت بەتایبەتی دوای ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە، بڕیار درا ڕێگەچارەیەک بدۆزریتەوە.

شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوە دا کە "بەڵام دوێنێ لەگەڵ زۆرێک لە هێزە سیاسییەکان و سەرۆکایەتیی پەرلەمانیش باسم لەوە کرد ئێمە وەکو نوێنەرانی کورد تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتە دەوەستین بۆ چارەسەرکردن و ناردنی مووچەی فەرمانبەران، لەدوای ئەوە هەموو ئەو ڕێکارانەی پێویستە لەسەرمان دەیگرینەبەر و سەرجەم بژاردەکان لەبەردەم نوێنەرانی خەڵکی کوردستان کراوەیە."

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو کە جیا لە بابەتی بودجە بۆ بابەتی کەرکووک و کۆتاهاتنی عەسکەرتاریەتی شارەکە و ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و تەواوکردن لێکۆڵینەوەکان و سزادانی تاوانبارەکان و کێشەی جوتیاران زنجیرەیەک کۆبوونەوە ئەنجام درا، دواینیان کۆبوونەوەی دوێنێ شەو بوو کۆمەڵێک بڕیاری گرنگ لەبارەوە درا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.