Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:08

سەرۆکی حکوومەت و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد و ڕوونی کردەوە کە لایەن هەیە دەیانەوێ بەشێوەیەکی ناڕەوا و لە دەرەوەی یاسای بودجە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بکەن.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 11ـی 09ـی 2023 پێشوازی لە ئەلینا ڕۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد .

تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان، تاوتوێکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بوو لە یاسای بودجەی فیدراڵدا. سەرۆکی حکوومەت ڕوونی کردەوە کە بەداخەوە لایەن هەیە دەیانەوێ بە شێوەیەکی ناڕەوا و لە دەرەوەی یاسای بودجە، مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بکەن، لەکاتێکدا شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان داتا و زانیاری ورد و پشبەست بە بەڵگە یاسایی و دەستوورییەکانیان پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدراڵ کردووە. بۆیە پێویستە هاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش بدرێت و مافەکانیان پێشێل نەکرێت.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور و لەڕێگەی گفتوگۆ و دانوستان.

بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو لەبارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کەرکووک. لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی ئاساییکردنەو گەڕانەوەی بارەگاکانی پارتی و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی دۆخی کەرکووک کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.