Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:00

باڵیۆزی ئێران سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ يارمه‌تیدانی زیارەتکاران

کوردستان TV
100%

باڵیۆزی ئێران سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دەکات بۆ يارمه‌تى و ئاسانكارييه‌كانى له‌ گواستنه‌وه‌ى زياره‌تكارانى ئێرانى له‌ يادى عاشوورادا.

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ـی 09ـی 2023 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ محه‌مه‌د كازم ئال سادق، باڵيۆزى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌ عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ڕێككه‌وتنى ئه‌منيى نێوان عێراق و ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنيان، تاوتوێ كران.

نێچيرڤان بارزانى باسى له‌ بايه‌خى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران وه‌ک دراوسێيه‌كى گرنگى هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ڕێككه‌وتنى ئه‌منيى نێوان عێراق و ئێرانه‌، هه‌روه‌ها دڵنيايى دا كه‌ هه‌رگيز ڕێگه‌ ناده‌ن هيچ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ئه‌منى له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كۆمارى ئيسلاميى ئێران دروست ببێت.

لاى خۆيه‌وه‌ باڵيۆزى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌ عێراق، جه‌ختى له‌ بايه‌خ و گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ يارمه‌تى و ئاسانكارييه‌كانى له‌ گواستنه‌وه‌ى زياره‌تكارانى ئێرانى له‌ يادى عاشوورادا.

تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.