Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 08:11

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئێران

کوردستان TV
100%

باڵیۆزی ئێران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی شاری هەولێری کرد.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 11ـی 09ـی 2023 پێشوازی لە محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران، سوپاس و پێزانینی وڵاتەکەی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ ئەو ئاسانکاری و هاریکارییەی پێشکەشی زیارەتکارانی ئێرانی کرد کە لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە هاتنە عێراق و بەشدارییان لە چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن لە شاری کەربەلا کرد .

باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی شاری هەولێری کرد.

چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو، لەمبارەیەوە سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی لەچوارچێوەی یاسای بودجە و دەستوور جێبەجێ کردووە و پێویستە حکوومەتی فیدرالیش شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.