Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 08:23

دادگایەکی عێراق سزای لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریستێکی داعش دەرکرد

کوردستان TV
100%


ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند کە سزای لەسێدارەدان بۆ تیرۆریستێکی داعش بەتاوانی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی لە پاریزگای نەینەوا دەرکراوە.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دادگای تاوانەکانی موسڵ، بەتاوانی تەقاندنەوەی بۆمبڕێژکراو بە کاروانی ھێزە ئەمنییەکان لە قەزای بەعاج سەربە پارێزگای نەینەوا ، سزای لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریستێکی داعش دەرکردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تیرۆریستەکە پێشتر چەندین پۆستی لەناو ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەڕێوەبردووە، ھەروەھا لە ماوەکانی ڕابردوودا، کراوە بەناو بەپرسی دیوانی عەشایەری سەربە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، باسی لەوەیش کراوە کە سزاکە، پشت بەستن بە بڕگەکانی ماددەی چواری تیرۆر دەرکراوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.