سهرۆك مهسعود بارزانی، پهیامێكی لە یادی شەست و دوو ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول بڵاوكردهوه.
له پهیامهكهی سهرۆك بارزانییدا هاتووه،شۆڕشی ئەیلوول گەورەترین شۆڕشی سیاسی و چەكداری و كۆمەڵایەتیی گەلی كوردستان بوو لەپێناو پاراستنی ناسنامە و بەرگریكردن لە مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و بەرقەراركردنی دیموكراتیەت لە عێراقدا. شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر ئەزموونێكی بێ وێنەی خەبات و تێكۆشان بوو كە هەموو ناوچە جیاجاكانی كوردستان و گشت چینوتوێژەكان و تێكڕای پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان تێیدا بەشدار بوون.
سهرۆك بارزانی دهشڵێت، لە یادی شەست و دوو ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوولدا پێزانینم بۆ خەبات و ماندوویەتی هەموو شۆڕشگێڕ و پێشمەرگە و كادیرانی شۆڕشی ئەیلوول هەیە كە ڕۆڵیان هەبووە لەم شۆڕشە مەزنەدا و شانازیان بۆ گەلەكەیان تۆمار كرد.
سهرۆك بارزانی پهیامێكی لە یادی 62 ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول بڵاوكردهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.