Erbil 11°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 04:26

دەستەی بوومەلەرزەزانی عێراق: سێ بوومەلەرزە لە دهۆک و کەرکووک ڕوویان داوە

کوردستان TV
100%

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق سەبارەت بە بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردۆتەوە و ئاماژەی بە سێ بوومەلەرزە لە شارەکانی دهۆک و کەرکووک داوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 11ـی 09ـی 2023 لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: سێ بوومەلەرزەی جیاواز لە شارەکانی دهۆک و کەرکووک بە پلەی جیاواز ڕووی داوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوی دەستەکە، بوومەلەرزەی یەکەم لە قەزای دووزخورماتوو لە ڕۆژهەڵاتی شاری کەرکووک  بە گوڕی 4.7 پلەی ڕێختەر ڕووی داوە.

 بوومەلەرزەی دووەم، لە پارێزگای دهۆک لەنزیک سنووری نێوان عێراق – تورکیا بە گوڕی 4.6 پلەی ڕێختەر ڕووی داوە، هەروەها بوومەلەرزەی سێیەمیش هەر لە دهۆک بە گوڕی 3.1 پلەی ڕێختەر ڕووی داوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.