Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:09

نرخی نەوت دابەزی

کوردستان TV
100%

لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش بەهۆی ترسەوە سەبارەت بە گەشەی ئابووری چین.

ئەمڕۆ دووشەممە 11ـی 09ـی 2023 نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 25 سەنت کە دەکاتە 0.3% دابەزی و بە 90 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هەروەها نەوتی خاوی تەکساس بە ڕێژەی 53 سەنت واتە 0.6% دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 86 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

شرۆڤەکارانی کۆمپانیای ANZ هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ ترس و نیگەرانییەکان لە گەشەکردنی ئابووری چین، ئەم هەنگاوە بەهۆی بەهێزی دۆلاری ئەمریکییەوە خراپتر بوو، ئەمەش وای کرد ئارەزووی وەبەرهێنەران لە ئاستێکی نزمدا بمێنێتەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.