Erbil 11°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 04:34

ئه‌مشه‌و دوو ڕووداوی هاتوچۆ له‌ به‌رده‌ڕه‌ش ڕوویان دا.. كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و له‌ سنووری شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش دوو ڕووداوی هاتوچۆی ڕوویان دا و له‌ ئه‌نجامی ڕووداوه‌كانیش كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و سێ كه‌سی تریش به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: ڕووداوی یه‌كه‌م له‌ شاره‌دێی ڕۆڤیا له‌نێوان ماتۆڕسكیل و كامیۆنێكی بارهه‌ڵگڕ ڕووی دا، له‌ ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ هه‌ردوو سواری ماتۆڕسكیله‌كه‌ به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

ڕاشیگه‌یاند: ڕووداوی دووه‌م له‌سه‌ر ڕێگه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش – كه‌ڵه‌ك له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت و بارهه‌لگرێك ڕوویداوه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌ش كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی تریش به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هه‌ردوو ڕووداوه‌كه‌ ئه‌مشه‌و له‌ سنووری شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش ڕوویانداوه‌ و هۆكاره‌كه‌شی تیژڕۆیی و پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێنماییه‌كانی هاتوچۆ بووه‌.

به‌رده‌ڕه‌ش / سه‌نگه‌ر گۆران

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.