وه‌زاره‌تی ناوخۆی مه‌غریب ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دوایین ئاماری بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی پێرێ هه‌ینی باشووری مهڕاكشی پایته‌خت بڵاو كرده‌وه كه گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له 2 هه‌زار و 100 كه‌س بووه.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئاماره كاتییه‌كان تا كاتژمێر 4ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بریتییه له گیانله‌ده‌ستدانی 2 هه‌زار و 122 كه‌س.
ڕاشیگه‌یاند: زۆرترین ڕێژه‌ی مردن له هه‌رێمی حه‌وز له باشووری مهڕاكیش بووه كه 1351 كه‌س له‌و ناوچه‌یه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
رۆژی هه‌ینی ڕابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7 پله‌ی ڕێخته‌ر له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵاتی مه‌غریب ڕووی دا، چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش ناوچه‌ی حه‌وز بوو.
پێشبینی ده‌كرێ ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه له‌و ڕێژه‌یه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه زیاتر بێت به‌هۆی به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌ته‌كانی گه‌ڕان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ته‌ندروستی و به‌رگریی شارستانی.
ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه دیوانی شاهانه‌ی مه‌غریب به فه‌رمی ماته‌مینی نیشتمانی بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ ڕاگه‌یاند و سه‌رجه‌م ئاڵاكانی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كان هێنایه خواره‌وه وه‌ك ماتهمینییهك بۆ قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.