Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 05:35

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووه‌ پاڵه‌وانی جامی شای تایلاند

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووه‌ پاڵه‌وانی جامی شای تایلاند به‌هۆی بردنه‌وه‌ی به‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سزا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی تایلاند له‌ یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا.

كاتی ئاسایی یارییه‌كه‌ له‌ هه‌ردوو گێمدا له‌ كه‌شێكی باراناوی به‌ ئه‌نجامی 2-2 گۆڵ كۆتایی هات.

گۆڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌لایه‌ن یاریزانان ئه‌یمه‌ن حوسێن له‌ خوله‌كی 6 و ئه‌مجه‌د عه‌توان له‌ خوله‌كی 65 تۆماركران، گۆڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی تایلاندیش له‌ خوله‌كانی 37 و 82 تۆماركران.

به‌هۆی یه‌كسانبوونی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ له‌ كاتی ئاسایی یارییه‌كه‌دا، په‌نا برایه‌ به‌ر لێدانی سزای یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ و تێیدا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانی به‌ ئه‌نجامی 5-4 گۆڵ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی تایلاند بباته‌وه‌ و 49مین جامی شای تایلاند به‌ده‌ست بێنێ.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.