له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ڕاوێژكاران سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕاپرسییه‌ك ئه‌نجامدراوه و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئه‌نجامه‌كه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی شۆك بووه ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كه بووه كه ڕێژه‌ی ته‌نیا 38%ی گه‌لی عێراق بڕوا و متمانه‌یان به حكوومه‌تی ئێستا هه‌یه.
ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ڕاوێژكاران سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ركه‌وتووه كه رێژه‌ی ته‌نیا 38%ی هاووڵاتییان بڕوا و متمانه‌یان به كاره سیاسی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌تی ئێستای عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی هه‌یه، رێژه‌ی 40% پێیانوایه "تاڕاده‌یه‌ك" متمانه‌یان هه‌یه، به‌ڵام 22% به نه‌خێر وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك بڕوا و متمانه‌یان به حكوومه‌ت نییه.
ڕاپرسییه‌كه به‌پێی پێوه‌ره زانستییه‌كان و به شێوازی نموونه وه‌رگرتن به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ئه‌نجامدراوه كه 9 هه‌زار كه‌س له سه‌رجه‌م ئاست و ته‌مه‌ن و پیشه جیاوازه‌كان له پارێزگاكان به‌شدارییان تێدا كردووه له‌نێویشیاندا ڕا و بۆچوونی به‌شێك له هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌رگیراوه.
له ڕاپرسییه‌كه‌دا ته‌نیا یه‌ك پرسیار له هاووڵاتییان كراوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه "تا چه‌ند بڕوا و متمانه‌ت به كاره سیاسی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق) هه‌یه، وه‌ڵامه‌كه‌ش بریتی بووه له "بڕوام هه‌یه" و "تاڕاده‌یه‌ك بڕوام هه‌یه" له‌گه‌ڵ "بڕوام نییه".
زۆرترین وه‌ڵام كه به "بڕوام هه‌یه" یاخود "تاڕاده‌یه‌ك بڕوام هه‌یه" هاتۆته‌وه له پارێزگای قادسییه بووه كه ڕێژه‌ی به‌شداربووانیان له ڕاپرسییه‌كه‌دا 18% بووه، دوای ئه‌ویش هاووڵاتییانی پارێزگای به‌غدا دێن كه ڕێژه‌ی به‌شداربوونیان 16% بووه، كه‌مترین رێژه‌ش له پارێزگای سلێمانی بووه كه ته‌نیا 1%ی ڕێژه‌ی به‌شداریكردنیان له ڕاپرسییه‌كه‌دا پێك ده‌هێنا.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رێژه‌ی به‌شداریكردنی ئافره‌ت له ڕاپرسییه‌كه‌دا بریتی بووه له 16%، له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕێژه‌ی 84%ی به‌شداربووانی راپرسییه‌كه پیاو بوونه.
ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كه بۆ حكوومه‌تی عێراق جێگه‌ی شۆك بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به حیساب له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌موو كارێكیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی یاسا و دادپه‌روه‌ری و هه‌یمه‌نه‌ی ده‌وڵه‌ت كردووه بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان، به‌ڵام زۆرینه‌ی گه‌لی عێراق تا ئێستاش به‌ده‌ست ده‌رد و سه‌ختی ژیان و هه‌ژارییه‌وه ده‌ناڵێنێ و دۆخی شار و چارۆچكه‌كان تا ده‌گاته دوایین خاڵ له به‌سڕا له‌وپه‌ڕی خراپیدایه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.