Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 17:33

كوڕێك لە ڕۆژی زەماوەندەكەیدا ڕایكرد

کوردستان TV
100%

لە ڕووداوێكی سەیردا، باوكێكی ئەندەنوسی هاوسەرگیری لەگەڵ بووكی كوڕەكەی كرد كە لە ڕۆژی هاوسەرگیرییەكەیدا ڕایكرد.
ئەو بووكە گەنجە كە میدیاكانی ئەندەنوسیا ناوی تەوایان نەهێناوە، خەڵكی گوندی جیكۆتامۆیە لە باشووری شاری هالماهێرا و پێش ڕۆژی هاوسەرگیرییەكی پەیوەندییەكی درێژخایەنی لەگەڵ زاوادا هەبووە.
كاتێك هەواڵی هەڵهاتنی زاواكە گەیشتووە ، ئەو دوو بنەماڵەیە رازی نەبوونە تێچووی مەراسیمەكە و ئەو مارەییەی كە پێشتر درابوو لەدەست بدەن، بۆیە چارەسەری بەدیل ئەوە بووە كە باوكی زاوا هەڵهاتووەكە لە شوێنی ئەو هاوسەرگیرییەكە بكات.
برای بووكەكە ئاماژەی بەوەشكرد، خێزانی گەنجەكە ئاگاداریان كردینەوە كە زاوا بێسەروشوێنە و نەدۆزراوەتەوە.
هەرچەندە خێزانی بووكەكە لەهەمبەر رازیبوونەكەیان بە توندی سەركۆنەكران، بەڵام وادیارە خەرجكردنی نزیكەی 25 ملیۆن ڕوپیە (1700 دۆلار) بۆ ئامادەكارییەكانی هاوسەرگیرییەكە خەمی سەرەكیان بووە.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.