Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 16:03

تۆمەتبارێك كه‌ له‌لایه‌ن داگای گه‌رمیانه‌وه‌ داواكرابوو دەستگیركرا

کوردستان TV
100%

مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ناوبازاڕو هۆبەی جوڵانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ گه‌رمیانه‌وه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 داواكراو بوو.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌م 10ی9ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ گه‌رمیانه‌وه‌ گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ھێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردوو سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ناوبازاڕو هۆبەی جوڵانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ تۆمه‌تبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیدا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئوتۆمبێلێكدا كه‌ به‌تۆمه‌تبار بووه‌،لەئێستادا تۆمەتبار (ئـ، م، أ لەدایكبووی 2003) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕه‌وانه‌ی‌ شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.