Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 02:38

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی:15 دۆنم پوش و پاوان له‌ناحیه‌ی گه‌رمك به‌هۆكارێكی نادیار سووتا

کوردستان TV
100%


 راگه‌یاندراوێك له‌سه‌ر سوتانی 15 دۆنم پوش و پاوان له‌ له‌ ناحیه‌ی گه‌رمك بڵاوكرایه‌وه‌.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌م 10ی9ی2023، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌،بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێك لە ناحیەی گەرمك کەوتەوە لە سنوری گوندەکانی ( سەرسوراو ، میراوا ، برالە ، سەربرالە ) ، دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمك دەرچوون بۆ شوێنی دیاریکراو ، بە هاوکاری ئاگرکوژێنەوەی پێنجوێن و دانیشتوانی گوندەکان توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن  .
راشگه‌یاندراوه‌، بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی ( 15 ) دۆنم پوش و پاوان دارستان سووتان .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.