Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 02:46

لە خەبات لەسەر نەدانی پارەی مۆلیدە دەبێتە شەڕە تەقە و تەقەکەران دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ لە قەزای خەبات بەهۆی نەدانی پارەی مۆلیدەی شەڕ لەنێوان خاوەن مۆلیدە و چەند کەسێک دروست بوو، ئاسایشی خەبات بەمهۆیەوە چوار کەسی دەستگیر کردووە.

سالار نامیق پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ئەمشەو شەممە 09ـی 09ـی 2023 پێی ڕاگەیاندین: بەهۆی نەدانی پارەی مۆلیدە لە گەڕەكی گەڵاڵەییان لەقەزای خەبات شەڕ لە نێوان خاوەن مۆلیدە و ماڵێک دروستبوو.

ڕاشیگەیاند: لە شەڕەكەدا چەک بەكارهێنرا لەلایەن خاوەن مۆلیدەكە و خاوەنی ئەو ماڵەی پارەی مۆلیدەیان نەداوە، بە هەڕەمەكی چەند تەقەیەک كرا.

 سەرچاوەیەک لە ئاسایشی خەبات بۆ (كوردستان تیڤی) ئاماژەی بەوە دا کە لە دەمەقاڵێیەکەدا شەڕەتەقە ڕووی داوە و هۆکارەکەی نەدانی پارەی مۆلیدە بووە.

ئەو سەرچاوەیەی ئاسایشی خەبات هەروەها باسی لەوەش کرد کە بەهۆی شەڕەتەقەکەوە چوار كەس دەستگیر كراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.