بەهۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای بۆڵێیان لە سنووری قەزای سیدەکان بۆردومان کرد.
کاتژمێر 08:15 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 09ـی 09ـی 2023 فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بەهۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە بۆ سێیەمجار لەسەر یەک چیای بۆڵێیان لە سنووری قەزای سیدەکان بۆردومان کرد.
بەپێی چەند سەرچاوەیەک لە ناوچەکە فڕۆکە جەنگییەکان تونێلێکی چەکدارانی پەکەکەیان لەو شوێنە بۆردومان کردووە.
مەهدی داود پەیامنێری (کوردستان تیڤی) سەبارەت بە زەرەر و زیانەکان ڕایگەیاند: بەهۆی ئەوەی شوێنی بۆردومانەکەش کەمێک دوور لە گوند و ئاواییەکانە، هیچ زیانێک بە هاووڵاتیانی سڤیل نەگەیشتووە و زەرەر و زیانەکانی پەکەکەش نەزانراوە.
جێی باسە، سوپای تورکیا بۆ ماوەی چەندین ساڵە بەهۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە بەردەوام گوند و ئاوای و ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.