کەمێک پێش ئێستا؛ کۆبوونەوەی لایەنە پێکهێنەرەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەستی پێ کرد، پرسی سەرەکیی کۆبوونەوەکە ڕەوشی کەرکووک و ناردنی شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 09ـی 09ـی 2023 کۆبوونەوەی لایەنە پێکهێنەرەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان تێیدا بەشدارن، بە سەرپەرشتیی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و دەستی پێ کرد.
سەڵاح بامەڕنی پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لەمبارەیەوە پێی ڕاگەیاندین: ڕەوشی ئەمنیی کەرکووک و ڕەوانەكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە یاسای بودجەی فیدراڵی، هەروەها دۆخی سیاسیی عێراق و جێبەجێكردنی كارنامەی كابینەكەی سوودانی تاوتوێ دەکرێت.
پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش دا کە باس لەو كێشە و ئاستەنگانە دەكرێت كە بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجەی فیدراڵی دروست بووە، بە تایبەت لە ڕەوانەكردنی پشكی هەرێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.