Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 19:29

پاله‌وانێییه‌تی كراوه‌ی له‌شجوانی و له‌ش رێكی كوردستان به‌رێوه‌چوو

کوردستان TV
100%

له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان پاله‌وانێیه‌تی  كراوه‌ی له‌شجوانی كوردستان به‌رێوه‌چوو.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 8ی9ی2023، پاله‌وانێییه‌تی كراوه‌ی له‌شجوانی و له‌ش رێكی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی له‌شجوانی و له‌ش رێكی كوردستان، به‌ به‌شداری 112 یاریزان له‌ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ پارێزگای سلێمانی  به‌ رێوه‌چوو. 
راگه‌یاندنی لێژنه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌،  له‌ ماوه‌ی‌ به‌رێوه‌چوونی ڕكابه‌رییه‌كان نمایش بۆ كێشه‌كان به‌ڕێوه‌چوو و خه‌لاَتی‌ تایبه‌تیش به‌ پاڵه‌وانان له‌لایه‌ن یه‌كێتی ناوه‌ندی له‌شجوانی و له‌ش رێكی كوردستان كه‌ سێ خه‌ڵات بوو به‌بڕی 2 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار به‌خشرا به‌ پاڵه‌وانانان.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌ پاله‌وانێتییه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان نه‌ریمان محه‌ممه‌د له‌ شاری سلێمانی و  پشده‌ر مه‌حمود له‌ شاری رانیه‌ و هه‌رێم دارا له‌ سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌می یه‌كه‌مه‌كانیان به‌ده‌ست هێناو له‌لایه‌ن یه‌كێتی ناوه‌ندی له‌ش جوانی و له‌ش رێكی كوردستانه‌وه‌ش بڕی 2 ملیۆن و 500 هه‌زار دیناریان وه‌ك خه‌ڵاتی دارایی پێ به‌خشرا. 
له‌كۆتاییدا راگه‌یاندراوه‌، لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان كاروچالاكییه‌كانی به‌ پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.