Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 08:40

ئه‌نجامی چه‌ند یارییه‌كی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان له‌جامی جیهانی باسكه‌

کوردستان TV
100%


 له‌یاری قۆناغی پێش كۆتایی باسكه‌ی جیهان، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ی ئه‌مه‌ریكا تۆمار كردو به‌جیاوازی ته‌نیا دوو خاڵ ، سه‌دو سێزده‌ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو یازده‌ خاڵ یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌.
 له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌ یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به‌ئاستێكی به‌رز له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانه‌وه‌، نیوه‌ی یه‌كه‌م ئه‌مه‌ریكا توانی به‌جیاوازی یه‌ك خاڵ، شه‌ست به‌رامبه‌ر به‌په‌نجاو نۆ خاڵ براوه‌ بێت.
 له‌نیوه‌ی دووه‌م یاریزانانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ به‌هه‌مان جۆش و خرۆشی نیوه‌ی یه‌كه‌م له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانه‌وه‌، دواجار ئه‌ڵمانیا توانی له‌كۆتا چرگه‌گانی ماوه‌ی چواره‌م یاریه‌كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واو بكات.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ ئه‌لمانیا گه‌یشته‌ یاری كۆتایی بۆ رووبه‌روو بونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سربیا، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دای دراوسێی یاری پله‌ی سێیه‌م ئه‌نجام ده‌ده‌ن.   

هەڵبژاردەی سربیاش بەبردنەوەی لەهەڵبژاردەی كەنەدا بلیتی یاری كۆتایی جامی جیهانی تۆپی باسكە بەدەستهێنا.
 لەیاریەكی قۆناغی پێش كۆتایی جامی جیهانی تۆپی باسكە هەردوو هەڵبژاردەی سربیا و كەنەدا رووبەرووی یەكتر بوونەوە، دوای بەرێوەچوونی یاریەكی ئاست بەرز لەنێوان هەردوو هەڵبژاردە، دواجار سربیا بەئەنجامی نەوەدو پێنج خاڵ بەرامبەر بەهەشتاو شەش خاڵ سەركەوتنی بەدەستهێنا.
 لەدەستپێكی یاریەكەو لەنیوەی یەكەم یاریزانانی هەڵبژاردەی باسكەی سرییا ئاستێكی بەرزیان پێشكەكردو توانیان نیوەی یەكەم بەئەنجامی پەنجاو دوو خاڵ بەرامبەر بەسی و نۆ خاڵ ببەنەوە، لەنیوەی دووەم و لەماوەی سێیەم بەتایبەت كەنەدا بەئومێدی گەرانەوە بۆ كەشی ركابەریەكان توانیان خالی زیاتر تۆمار بكات، لەماوەی چوارەم كۆتایی كەنەدیەكان زۆر هەوڵیاندا جیاوازی خاڵەكان كەم بكەنەوە، بەڵام سربیا توانیا یاریەكە بەئەنجامی نەوەدو پێنج خاڵ بەرامبەر بەهەشتاو شەش خاڵ بباتەوە.
 بەم بردنەوەیە سربیا خۆی گەیاندە یاری كۆتایی جامی جیهانی تۆپی باسكە كە بەهاوبەشی لەهەرسێ وڵاتی فلیپین و ژاپۆن و مالیزیا بەرێوەدەچێت.  
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.