قائیمقامییەتی قەزای ماوەت رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان هێرشی ئاسمانی لە دەوروبەری قەزاكە ئەنجامدا.
كامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت ڕایگەیاند: كاتژمێر 9:10 خوولەكی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان گوندی “پاساوێ”ی سەر بە “ماوەت”ی بۆردومان كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی بوردومانەكە ئاگر لە ناوچەكە كەوتووەتەوە، تیمەكانی بەرگری شارستانیش گەیشتوونەتە شوێنی بۆردومانەكە، بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە.
گوتیشی: لە بۆردومانەكەدا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە .
هەر سەبارەت بەم بابەتە دژەتیرۆری كوردستان رایگەیاند: لە كاتژمێر 10:00، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا ،مەفرەزەیەكی چەكدارانی پەكەكەی لە دەوروبەری گوندی باساوێ لە قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی كردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە 2 چەكداری پەكەكە گیانیان لەدەستداوە و چەكدارێكی دیكەش بریندار بووە .
فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان گوندێكی سنووری ماوەتی بۆردومانكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.