شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاماژەی بەوە داوە کە سبەی پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزم دەبێتەوە.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەمە 09ـی 09ـی 2023 ڕایگەیاند: ئاسمانی ھەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و گەرما کەمتر دەبێتەوە و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە ڕێژەی 1 بۆ 2 پلە نزمتر دەبێت.
ڕاشیگەیاند: خێرایی با لەسەرخۆ و کاتەکانی پاشنیوەرۆ چاڵاک دەبێت بەخێرایی 15-30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک لە ئاراستەی باشووری ڕۆژئاواوە .
ئەو شارەزایەی کەشناسی بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراوی سبەی شەممەی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-
ھەولێر : 37 پلە
سلێمانی: 36 پلە
دھۆک : 37 پلە
ھەڵەبجە: 37 پلە
کەرکووک: 38 پلە
گەرمیان: 41 پلە
ڕاپەرین: 36 پلە
سۆران: 35 پلە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.