Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 00:49

پەیوەست بە پرسی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان؛ پێویستە عێراق زیاتر لە 956 ملیۆن دۆلار بە تورکیا بدات

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی عێراق لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا لە دادگەی فیدراڵی ئەمریکا سکاڵای دژی تورکیا تۆمارکردبوو بەهۆی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی تورکیاوە، ئەمە بەرپرسانی تورکیای توڕە کرد و ئێستا تورکیا نەک هەر سکاڵایەکە ڕەت دەکاتەوە، بەڵکوو داوای قەرەبووش دەکاتەوە.

ماڵپەڕی میدڵ ئێست ئای بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا ناوەڕۆکی کێشەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرەی خستووەتەڕوو، ئاماژەی بەوە داوە کە دوای دوای ئەوەی عێراق لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا لە دادگەی فیدراڵی ئەمریکا سکاڵای دژی تورکیا تۆمارکردبوو بەهۆی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی تورکیاوە، داوای زیاتر لە 1.4 ملیار دۆلار کردبوو، لەبەرامبەردا دوێنێ پێنجشەممە تورکیا  لە دادگەی ناوچەی کۆڵۆمبیا لە ئەمریکا سکاڵای دژی عێراق تۆمار کردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە عێراق و تورکیا هەردوولا پێویستە قەرەبووی یەکتر بکەنەوە، بەڵام ئەو پارەیەی عێراق دەبێت بە تورکیای بدات زیاترە و پێویستە بڕی  956 ملیار و 946 ملیۆن و 766 دۆلاری ئەمریکی لەگەڵ سوودی زیادەی دوای بڕیاردان بە تورکیا بدات.

ماڵپەڕی میدڵ ئێست ئای بەمجۆرە ڕوونی کردۆتەوە "پێویستە تورکیا بڕی 2.6 ملیار دۆلار وەک قەرەبوو بە عێراق بدات، لە کاتێکدا پێویستە عێراق 3.5 ملیار دۆلار وەک قەرەبوو بە تورکیا بدات، ئەمەش وایکردووە ئەنقەرە ببێتە سودمەندی ئەو سکاڵایە و بڕی 919 ملیۆن دۆلار لە عێراق وەردەگرێت."

هەروەها بڕی سوودی 37.7 ملیۆن دۆلاری دیکە لەنێوان مانگەکانی ئازار و ئابدا زیاد کرا بۆ ئەو بڕە پارەیە و بەمەش پێویستە عێراق بڕی 956 ملیار و 946 ملیۆن و 766 دۆلاری ئەمریکی بە تورکیا بدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.